تەواوی وەزیرانی کابینەکەی کازمی متمانەی پەرلەمانی عێراقیان وەرگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق متمانەدرا بە بەربژێری حەوت پۆستی دیکەی وەزاری کابینەکەی کازمی.

کوردپرێس: لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق کە 247 ئەندام ئامادەی بوون، متمانە بە هەر حەوت بەربژێرەکە درا کە دوو وەزیری کوردیشیان تێدایە. فوئاد حوسێن، بۆ وەزیری دەرەوە و سالار عەبدولستار بۆ وەزیری داد.

ناوی ئەو بەربژێرانەی دیکە کە متمانەیان وەرگرت:

- ئیحسان شەمەری بووە وەزیری نەوت

- محەممەد کەریم جاسم بووە وەزیری کشتوکاڵ

- عەلا ئەحمەد حەسەن بووە وەزیری بازرگانی

- حەسەن نازم بووە وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوار

- ئیڤان فائیق یەعکوب بووە وەزیری کۆچ و کۆچبەران

-فوئاد حوسێن، بۆ وەزیری دەرەوە

- سالار عەبدولستار بۆ وەزیری داد

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای متمانەدان بە تەواوی وەزیرانی کابینەکەی لە پەرلەمان لە توویتێکدا بە زمانی کوردی نووسیویەتی، "سوپاس بۆ پەرلەمان كە دووبارە متمانەی بە حكوومەتەكەمان بەخشییەوە، ئەوە هەنگاوێكی باشە بۆ جێبەجێ كردنی بەرنامەكانمان، وەفادار و پابەندین بەرامبەر گەلی عێراق. بەگەشبینی و راستگۆییەوە داهاتوو بەڕێدەكەین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178958

Your Comment

You are replying to: .
captcha