ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە سووریا ڕووی دا

بەشی سووریا- زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ چەندەمین جار لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا ڕووی داوە کە ئەم جارەیان لە شاری قامشلۆ بووە.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانی سووریاوە دەست کەوتوون هێزەکانی سوپای ئەمریکا و هێزی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا بۆ جارێکی دیکەش لە قامشلۆ ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە و پێکدادان لە نێوانیاندا ڕووی داوە.

بە گوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی Nerinaazad هێزە ڕووسییەکان کە پێشتر لە قامشلۆ ڕێگرییان کردبوو لە تێپەڕینی کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لەگەڵ ئەو هێزانە کردوویانە بە شەڕە تەقە و ئەم جارە هێزە ئەمریکییەکان ڕێگرییان کردووە لە تێپەڕینی کاروانی سەربازیی ڕووسیا.

هێزەکانی ڕووسیاش پاش ئەم دەستوەردانەی هێزە ئەمریکییەکان گەڕاونەتەوە بۆ بارەگا سەربازییەکانی خۆیان بۆ ئەوەی پەرە لە تەنگەژە و پێکدادانەکە نەدەن.

News Code 178952

Your Comment

You are replying to: .
captcha