پێویستە ئەمریکا هەیکەلیەتی ئێستای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بگۆڕێت

بەشی جیهان- گۆڤاری واشەنتن ئیگزامینر نووسیی: ئەمریکا پێویستە سەرنجی زیاتر بخاتە سەر هەرێمی کوردستان بەڵام گریتنرین شت ئەوەیە حکوومەتێکی یەکگرتووی بە بێ دەستوەردانی دوو حیزبی باڵادەستی پارتی و یەکێتی پێکبهێنێت.

کوردپرێس:

گۆڤاری واشەنتن ئیگزامینر لە ڕاپۆرتێکدا سەرنجی خستۆتە سەر زەروورەتی ئاوڕدانەوەی زیاتری ئەمریکا لە دۆخی هەرێمی کوردستان و پێشنیازی ئەوەشی کردووە کە ئەمریکا لە سیاسەتی نوێی خۆیدا لە عێراق ئاوڕی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بداتەوە و ئەو ناوچە خۆبەڕێوەبەری عێراق لە پێناو بەرژەوەندیی ئەمریکا بجووڵێتەوە.

واشەنتن ئیگزامینر داوای لە ئەمریکا کردووە سەرمایەی زیاتر و هێز و فەرمانبەری دبڵۆماسیی زیاتر لە هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت چوونکە ئەو ناوچەیە هەرگیز دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا نەجووڵاوەتەوە و واشەنتن دەتوانێت بە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان زیاتر لە ڕابردوو پارێزگاری لە بەرژەوەندیەیکانی خۆی بکات.

بەو حاڵەشەوە ئەو گۆڤارە ئەمریکییە نووسیویەتی هەیکەلیەتی ئێستا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر بنەمای عەشیرەگەرایی و لە ژێر دەسەڵاتی دوو حیزبی پارتی و یەکێتی ئیدارە دەکرێت و هۆشداریی ئەوەشی داوە کە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان بە بێ گۆڕینی پێکهاتەی ئێستای حکوومەتی هەرێم سوودی ئەوتۆی نابێت چوونکە حکوومەتی ئێستای تاڵەبانییەکان و بارزانییەکان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر ئالوودەی ململانێی بنەماڵەیی دەبن.

گۆڤارەکە داوای لە ئەمریکا کردووە یارمەتیی ئابووریی هەرێمی کوردستان بدات و ئەوەشی نووسیوە ئەگەر هەرێمی کوردستان یارمەتییە دارایییەکانی ئەمریکا وەربگرێت ئاسانتر چاکسازییەکان دەکرێت چوونکە ئەمریکا دەتوانێت حکوومەت بخاتە ژێر گوشارەوە کە یارمەتییەکانی ئەمریکا کە لە ڕێگای باجی هاووڵاتییانی ئەمریکییەوە دەست کەوتوون لە جێگای گونجاوی خۆیدا بەکار بهێنرێت و ئەو بابەتەش ببێتە بەدیل بۆ جێبەجێ کردنی چاکسازیی ڕاستەقینە لە هەرێمی کوردستان. هەموو کارێکی نەگونجاوی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دەتوانێت ببێتە هۆی لێپێچینەوە لە ئەمریکا؛ هەر بۆیەش دەبێت بەرپرسانی هەرێمی کوردستان هەست بە بەرپرسیارێتیی زیاتر بکەن.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە ئیدعای ئەوەشی کردووە کە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق کار بەو ئاراستەیە دەکات کە هەرێمی کوردستان لاوازتر بکرێت و ئەگەر ئەمریکا یارمەتیی کورد نەدات هەبوونی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە مەترسییەوە.

News Code 178931

Your Comment

You are replying to: .
captcha