کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران 160 هەزار حاڵەتی تێپەڕاند

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3هەزار و 134 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە 160 هەزار و 696 حاڵەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشەمە 14ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 3134 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 160 هەزار و 696 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 70 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 8هەزار و 12 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 125 هەزار و 260 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

ناوبراو هۆشداریش دا کە پارێزگاکانی هورموزگان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، ئیسفەهان، کوردستان، کرماشان، بووشەهر لە دۆخێکی مەترسیداردان.

News Code 178919

Your Comment

You are replying to: .
captcha