کوردپرێس: میدیای فەرمی عێراق بڵاویكردەوە مستەفا کازمی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی شاری کەرکووکی کرد، کە سەردانەکەی بەفڕۆکەیێکی سەربازی ئەنجام دا.
بەپێی سەرچاوەکان هۆکاری سەردانەکەش بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "پاڵەوانەکانی عێراق"ە دژ بە چەکدارانی داعش.
هەر بەپێی سەرچاوەکان کازمی دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی ئۆپەراسیۆنەکە بکات و لە نزیکیشەوە ئاگای لە دۆخی ئۆپەراسیۆنەکە بێت.
بۆ ئەو مەبەستەش کازمی چەند کۆبوونەوەیێک لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکانی کەرکووک بکات و رێنماییان بکات بۆ سەرخستنی ئۆپەراسیۆنەکە، کە چەند رۆژێکە دەستی پێکراوە و بڕیارە بەردەوامیش بێت.
هەر لەو بارەیەوە عەمید یەحیا رەسوڵ وتەبێژی راگەیاندنی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند: "بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆكی گشتیی هێزە چەكدارەكان و بە سەرپەرشتیی سەركردایەتیی چالاكییە هاوبەشەكان قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی (پاڵەوانانی عێراق) دەستی پێكرد".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment