نەوەی نوێ ئیدعای کردووە: راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌ ترسی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ ترس له‌و خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بوو كه‌له‌ دوو رۆژی رابردوو نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كازم فاروق، سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "راگەیاندنی کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆ لەلایەن دەسەڵاتەوە تەنھا لە ترسی ئەو خۆپیشاندانەی ھاوڵاتیان بوو کە لە دوو رۆژی رابردوودا نەوەی نوێ رایگەیاند.

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "وەکو پزیشکێک و ئەندامێکی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانیش، گومانم ھەیە لەو داتایانەی کۆرۆنا کە حکوومەت رایدەگەیەنێت".

ناوبراو له‌ به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی وتووه‌: "ئێستا زۆربەی وڵاتانی پێشکەوتوو ھاوشێوەی وڵاتانی ئەورووپا و کۆریا و یابان و چین، کەرەنتین و قەدەغەی ھاتوچۆیان لابردووە، ھەندێکیشیان بۆ نموونە وڵاتی سوید ھەر لە سەرەتاوە قەدەغەی ھاتوچۆ و کەرەنتینیان رانەگەیاند، چوونکە لەڕووی زانستیەوە دەرکەوت کەرەنتین تەنھا کەمێک بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دوادەخات، واتە تەنھا وەک بەنج یان ئازارشکێنێکی کاتی وایە و چارەسەری بنەبڕی ڤایرۆسەکە ناکات ئەگەر ھەبێت".

ده‌شڵێت: "پێویستە دەسەڵات بژێوی ژیانی خەڵک دابین بکات، متمانە دروست بکات، رێکاری زانستی و هەنگاوی عەمەلی بنێت، نەک درۆ بڵاو بکاتەوە و خەڵک بترسێنێت، هیچ بیریش لە بژێوی هاوڵاتییان و فەرمانبەران نەکاتەوە".

نووسینه‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی هه‌ڵشكانی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان و به‌ تایبه‌ت شاری سلێمانی، ماوه‌ی شه‌ش رۆژ قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ته‌واوه‌تی راگه‌یاندووه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178907

Your Comment

You are replying to: .
captcha