20 ڕێکخراوی مەدەنی و ڕۆژنامەوانی داوا دەکەن کۆمەڵگەی جیهانی بە هانای عەفرینەوە بێن

بەشی سووریا- 20 ڕێکخراوی مەدەنی و دامەزراوی بواری مافەکانی مرۆڤ و پەیمانگای ڕۆژنامەوانی لە بەیانێکی هاوبەشدا داوایان کردووە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ڕێگری کردن لە تاوانی زیاتر لە عەفرین بێتە سەر هێڵ.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی Mezopotamya لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند 20 ڕێکخراوی مەدەنی و دامەزراوی بواری مافی مرۆڤ و ڕێکخراوی میدیایی بەیاننامەیێکی هاوبەشیان بڵاو کردۆتەوە و لەو بەیانەدا داوایان لە کۆمەڵگەی جیهانی کردووە ڕێگە نەدەن میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا لەوە زیاتر تاوانی دژە مرۆڤ لە عەفرین ئەنجام بدەن.

لە بەیاننامەکەی ئەو 20 ڕێکخراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە میلیشیاکانی سەر بە سوپای تورکیا هەڵمەتی دژە کورد لە کانتۆنی عەفرین ئەنجام دەدەن و هاووڵاتییانی کوردی ئەو شارە ناچار دەکەن ماڵ و حاڵ و موڵکی خۆیان بە جێ بێڵن.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا نووسراوە گرووپە جیاجیاکانی سەر بە سوپای ئازادی سووریا کە لە لایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن لە نێو خۆیاندا دەیکەن بە شەڕەتەقە و لەو شەڕانەدا هاووڵاتییانی مەدەنی و خەڵکی ئاسایی دەبنە قوربانی.

هەر لە بەیاننامەکەی ئەو 20 ڕێکخراوە مەدەنی و یاسایی و ڕۆژنامەوانییەدا باسی ئەوەش کراوە کە لە هەموو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سەر بەو سوپای تاوانی دژە کورد ئەنجام دەدرێت بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی جیهانی بێنە سەر هێڵ بۆ ئەوەی ڕێگری لەو تاوانانە بکرێت.

News Code 178876

Your Comment

You are replying to: .
captcha