کوردپرێس:
داودئۆغڵو لە هەڤپەیڤینێکی تەلەڤزیۆنیدا گوتی: "بۆ ئەوەی ئازاد بم دەستم لە پۆستی سەرۆکوەزیران کێشایەوە. هەستمکرد رێگە نادەن بە ئازادی پۆستی سەرۆکوەزیران بەڕێوەببەم. دوای ئەوەی دەستم لەکارکێشایەوە هەستمکرد ئازاد بووم".
داودئۆغڵو ڕەتی کردەوە کە دۆسیە و کێشەی هەبووبێت و ئەوانە هۆکاری دەستلەکارکێشانەوە لە پۆستەکە بووبێت.
داودئۆغڵو لەبارەی دۆخی ئێستای تورکیا گوتی: "جاران لە ئاکپارتیدا بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و قەدەخەکان بۆ ئێمە دروشم و سلۆگان بوون. ئێستا سەیر دەکەیت هەموو جۆرە قەدەخەیەک هەیە".
داودئۆغڵو رەخنەی توندی لەم سیستمە سەرۆکایەتییەی حکومەت گرت و جەختیکردەوە کە نەریتەکە بە شێوەیەکە هیچ کەسێک ناتوانێ لێپرسینەوە لەگەڵ سەرۆککۆمار بکات.
داودئۆغڵو له ساڵانی 2003 – 2009 گه‌وره راوێژكاری هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا (عه‌بدولڵا گویل و رەجەب ته‌یب ئه‌ردۆغان) بوو. له ساڵانی 2009 – 2014 وه‌زیری ده‌ره‌وه بوو. له ئه‌یلولی 2014 تاوه‌كو ئایارى 2016 سه‌رۆكوه‌زیرانى توركیا بوو. داودئۆغڵو به ئه‌ندازیاری سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له هه‌مبه‌ر قه‌یرانی سووریا داده‌نرێ، له ماوه‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانیی ئه‌ودا، شه‌ڕی نێو شار له نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا هه‌ڵگیرسا كه به (شه‌ڕی خه‌نده‌ق) ناسراوه، به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی كوردی وێران بوون. هه‌ربۆیه به‌شێكی زۆری كورد به گومانه‌وه گوێ له قسه‌كانی ده‌گرن.
رۆژی 13ی ئه‌یلوولی 2019 ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو لەگەڵ ژماره‌یێک به‌رپرس و په‌رله‌مانتاری ئاكپارتی ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و بڕیاری دامه‌زراندنی پارتێكی سیاسی نوێی راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو،، رۆژی هه‌ینی 13-12-2019 پارتێكی نوێی به‌ناوی "پارتی ئایندە" راگه‌یاند و له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختدا رێوڕه‌سمی ناساندن و راگه‌یاندنی پارته‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
پارته‌كه‌ی داودئۆغڵو، له 155 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران پێكدێت. له‌نێویاندا 31 ژن و 35 گه‌نج و لاو هه‌ن له سه‌رجه‌م شاره‌كانی توركیا.
*لە ڕووداو وەرگیراوە
Your Comment