شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه‌ گەیشتە هەرێمی کوردستان

بەشی سووریا- شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه‌، بەرە بەیانیی ئەمڕۆ له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالکاوه‌ سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانی کرد.

کوردپرێس: ئاژانسی KRDnews رایگه‌یاند له‌ ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالکاوه‌، شاندێکی ئه‌نه‌که‌سه‌، رووی له‌ هەرێمی کوردستان کردووه‌، بێ ئه‌وه‌ی هۆکار و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ ئاشکرا بکات.

سه‌ردانی شانده‌که‌ی ئه‌نه‌که‌سه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستان له‌کاتێکدایه‌، هه‌فته‌ی رابردوو 25 پارت و بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کوردستانی سووریا پارتێکیان به‌ناوی "پارته‌کانی یه‌کێتیی نیشتمانیی کورد" دامه‌زراند.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178842

Your Comment

You are replying to: .
captcha