کوردپرێس: دەقی پەیامی مەسروور بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە
لە 44مین ساڵیادی شۆڕشی گوڵانەوە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان و گشت بەشداربووانی ئەم شۆڕشە دەکەم و بە رێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە دەکەینەوە کە بەردەوام بوون لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو مافە رەواکانی گەلی کوردستان.
شۆڕشی گوڵان کە درێژەپێدەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو، سەرەنجام بە هاوکاری و یەکڕیزی هەموو لایەنە کوردستانییەکان و پێکهاتەکانەوە، بەرهەمەکەی سەرهەڵدانی گەلی کوردستان لە بەهاری 1991 و دروستبوونی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوو.
شۆڕشی گوڵان سەلمێنەری ئەو راستییە بوو، کە خواست و ئیرادەی میللەتەکەمان لە هەموو پیلانێک بەهێزترە و بە یەکگرتوویی و هاوهەڵوێستی خەڵکی کوردستان، دەتوانین هەموو دۆخێکی سەخت تێپەڕێنین. پێویستە لەم دۆخەی ئێستاشدا بەگیانێکی پێشمەرگانە و بە یەکڕیزی و تەباییەوە، خزمەتی نیشتمانەکەمان بکەین و بەم رێگەیەشەوە دەتوانین بەسەر هەموو ئاستەنگ و سەختیيەکاندا سەربکەوین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment