کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 24ی ئاداری 2020 لە ڕاگەەندراوی ژمارە 90ی خۆیدا ئاماژەی بە تووشبوونی 20 هاووڵاتیی دیکەی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە هەولێر و سلێمانی 20 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمار کران. ١٠ یان لە هەولێر و ١٠یان لەسلێمانی.
دەقی راگەیێندراوی ژمارە 90ی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان
سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:
1. کەرەنتین
تاوەکو ئەوڕۆ ١١٦٢٦ هاووڵاتی "ئەوانەی کە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی کە بەرکەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەکان" کەڕەنتین کراون، لەئێستادا تەنها ٩٧٣ هاووڵاتی لە ٣٠ شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ ٣٣٢ لە هەولێر، ١٦٠ لە سلێمانی، ٤٨١ لە دهۆك. وە ١٠٦٥٣ هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستکردنەوەی ئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی ١٠٥ هاووڵاتی بوو.
2. پشکنین
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ ١٢٩٨ پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ ٣٧٩ هەولێر، ٣٧٦ سلێمانی، ٥٤٠ دهۆك، ٣ ڕاپەڕین. دەرەنجام ٢٠ تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:
پارێزگای هەولێر:
١٠ پۆزەتیڤ: ٤ ئافرەت تەمەنیان ٦٩، ٥٩، ٥٧، ٣٨ ساڵ، ٤ پیاو تەمەنیان ٦٩، ٥٠، ٣٩، ٢٩ ساڵ، ٢ منداڵ تەمەنیان ٩، ٥ ساڵ، چوار تووشبوو بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی شاری هەولێرە، چوار تووشبوو نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، دوو تووشبووەکەیتر پاسەوانن لە پارێزگای بەغداد گەڕاینەوە، دانیشتووی ناحیەی عەنکاوە، کۆمەڵگای تۆبزاوە و گەڕەکەکانی سەفین و گوڵان و فەرمانبەرانن لە شاری هەولێر.
پارێزگای سلێمانی:
١٠ پۆزەتیڤ: ٤ ئافرەت تەمەنیان ٦٣، ٥٧، ٤٢، ٣٧ ساڵ، ٦ پیاو تەمەنیان ٦٨، ٦٠، ٤٧، ٣٢، ٢٩، ٢٦ ساڵ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون دوو لە تووشبووان نیشانەیان ھەیە، تووشبوێکیان دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوایە و نۆ تووشبووەکەی تر دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.
کۆی گشتیی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا ٦٧٥٦٤ پشکنین بووە
3. ئاماری گشتی
کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان ٤٩٦ تووشبوو، لەنێویاندا ٥ مردن هەیە و ٤٠٣ نەخۆش چاکبووەتەوە، وە ئێستا تەنها ٨٨ نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەلەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.
وەزارەتی تەندروستی
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
٢٤ی ئایاری ٢٠٢٠
Your Comment