کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 23ی 5ی 220 هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژەداعش ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا نووسراوە لە ئوپەراسیۆنێکی هاوبەش کە لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەی دەیرەزوور کردوویانە دوو سەرکردەی دیاری داعشیان کوشتووە.
ئاژانسی هەواڵی PeyamaKurd لە هەواڵێکدا باسی ئەم بابەتەی کردووە و ڕایگەیاند لە ئوپەراسیۆنەکەدا ئەحمەد عیسا ئیسماعیل ئەلزاوی ناسراو بە ئەبو عەلی بەغدادی و ئەحمەد عەبد محەمەد حەسەن جەغایفی دوو سەرکردەی باڵا و دیاری داعش بوون کە لە ئوپەراسیۆنەکەی هاوپەیمانیی دژەداعش و هێزەکانی سووریای دیموکرات لە سنووری نێوان عێراق و سووریا کوژراون.
ئاژانسی PeyamaKurd لەبارەی ئەو دوو تیرۆریستەوە نووسیویەتی ئەحمەد عیسا ئیسماعیل ئەلزاوی ناسراو بە ئەبو عەلی بەغدادی سەرۆکایەتیی جموجووڵی داعشی لە باکووری بەغدا دەکرد و ئەحمەد عەبد محەمەد حەسەن جەغایفی بەرپرسی کاروباری لۆجەستیکیی داعش بوو لە عێراق و سووریا.
Your Comment