کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ ژەنەراڵ ئێریک هیڵ، سەرپەرشتیاری یەکە تایبەتەکانی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە، له سه‌ره‌تای ئه‌و دیداره‌دا ژەنەراڵ هیڵ پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی یەکێتیی کرد بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی چواری یه‌كێتی، و رۆڵی سەرکردایەتیی نوێی لاهور شێخ جەنگی به‌رز نرخاند.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حکوومەتی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی موستەفا کازمی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه جەخت کرایەوە، حکوومەتی نوێی عێراق بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت، پێویستە حکوومەتێکی خزمەتگوزار و گشتگیر بێت.
دواتریش باس لە بارودۆخی عێراق و سووریا کرا له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه و هەردوولا هاوڕابوون لەوه‌ی رێكخراوی داعش هێشتا مەترسییێکی گەورەیە بۆ سەر ناوچەکە، بەتایبەت کە رێكخراوه‌كه توانیویه‌تی سوود لە كاریگه‌رییه‌كانی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەربگرێت بۆ رێکخستنەوەی گرووپ و شانه تیرۆریستییه‌كانی.
لەوبارەیەوە ژەنەراڵ هیڵ، كار و چالاكییه‌كانی دەزگای دژە تیرۆری به گه‌وره و گرنگ ناوبرد کە لە ساڵی 2003ەوە بێ وچان و شانبەشانی هێزەکانی ئەمریکا، لە دژی گر.وپە تیرۆریستیەکان له‌شه‌ڕدان، دەزگای دژە تیرۆر لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپە تیرۆریستییەکاندا رۆڵێکی کاریگەر و باڵایان هەبووە.
ئەوەشی خستەڕوو، یه‌كه تایبه‌ته‌كانی هێزی هاوپەیمانان ئامادەن بۆ هەموو چالاكییێكی هاوبەش لەگەڵ دەزگای دژە تیرۆر و هەمیشە پاڵپشتییان دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و ئاسایش و سه‌قامگیریی زیاتر بۆ عێراق و ناوچەکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment