بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و پارێزگارانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و سەرپەرشتیارانی ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان و نوێنەرانی وەزارەتەکانی شارەوانی و پلاندانان، کۆبوونەوەیێکی تایبەت بەشێوازەکانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
له کۆبونهوهکهدا باس لەکاریگەرییەکانی کەمبارانی و ووشکەساڵی لەسەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێم کرا و پلانی حکوومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو دیاردەیە خرایەڕوو.
هاوکات، بەمەبەستی کەم کردنەوەی زیانە ئابوورییەکانی وشکەساڵی لەسەر سێکتەرە جیاوازەکان، بوودجەیێکی تایبەت تەرخان کرا و بڕیاردرا کە ئەولەویەت بدرێت بەزامن کردنی دابین کردنی ئاوی پاک بۆ هاوڵاتییان هەروەها گرنگی بدرێت بە پرۆژەکانی کەرتی کشتوکاڵی و پیشەسازی.
ههر له کۆبوونهوهکهدا، پێویستی دانانی پلانی گونجاو و تەرخان کردنی بوودجەی پێویست دووپات کرایەوە بۆ دروست کردنی بەنداوی بچووک لەپێناو گلدانەوەی ئاوی باراناو و دواتر سودلێوەرگرتنەوەی لەبواری کشتوکاڵیدا.
هاوکات لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ ئەم پرسە باس بکرێت بۆ ئەوەی هاوکاربن لەچارەسەرکردنی هەر گرفتێکدا کە رووبەرووی هەرێم ببێتەوە بەهۆی کاریگەرییەکانی ووشکەساڵییەوە.
هەروەها جەخت لەوەکرایەوە کەدەبێ حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەرێی کەناڵە دیبلۆماتییەکانییەوە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەماهەنگی بکات بۆ کۆنترۆڵ کردنی شێوازەکانی بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکان بەجۆرێک کە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لەبەرچاو بگیریت و ئەو بارگرانییە کەم بکاتەوە کەبەهۆی ووشکەساڵییەوە رووبەرووی ناوچەکە دەبێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment