ئەمریکا باجی پشت کردن لە کورد دەداتەوە

بەشی جیهان- ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی جۆبایدێن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆک کۆماریی ئەمریکا دەڵێت: کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هەڵە بوو و واشنتن باجەکەی دەداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانتۆنی بلینکن، ڕاوێژکاری سیاسەتی دەرەوەی جۆبایدێن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بە هەڵەیێکی گەورە وەسف دەکات.

ناوبراو بە کەناڵی سی بی ئیس-ی ئەمریکیی وتووە: هەوڵەکانی ترەمپ بۆ گشانەوەی هێزەکان و پشت کردن لە هێزەکانی سووریای دیموکرات هەڵەیێکی گەورە بوو و ئێمە باجی ئەو کارە دەدەینەوە.

ڕاوێژکارەکەی جۆبایدێن، هەروەها دەڵێت گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بۆ ناوچە نەوتییەکان و جێگیر کردنیان لە سەر کێڵگە نەوتییەکان هەڵەیێکی دیکەی ترەمپ بووە.

ئانتۆنی بلینکن جەخت دەکاتەوە ئەمریکا بەو کارە ناوچە کوردییەکانی ڕادەستی ڕووسیا و تورکیا کرد و کارتە گوشارەکانی خۆی لە سووریا دۆڕاند.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەمریکا چیدی توانای ڕۆڵگێڕانێکی ئەوتۆی لە سووریا نەماوە، بەهۆی لەدەست دانی ناوچە کوردنشینەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178788

Your Comment

You are replying to: .
captcha