بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کورستان لە كۆبوونهوهى ئاسایى خۆیدا باسى لەبارودۆخی ھەنووکەیی خانەقین و مەترسیی ھێرشەکانی داعش بۆ سهر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد و لیژنەكه راو سەرنجی خۆی لەسەر ئهو پرسه خستەڕوو.
هەروەها بریاریش درا بەپێکێھنانی لیژنەیێکی مەیدانیی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی ناوچە کوردستانییەکان و بارودۆخیان لەڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکانی داعش.
لیژنەکە بڕیاریشی داوە بەمەبهستی ھەماھەنگی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، ئامادەکاربکەن بۆ سەردانی کردنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment