لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ لەسەر ھێرشەکانی داعش داواى كۆبوونه‌وه‌ى پەرلەمان ده‌كات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لیژنەی کاروباری پێشمەرگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان کۆبووەوە لە یاداشتنامەیێکدا داواى کۆبوونەوەى پەرلەمانى دەکات، سەبارەت بە هێرشەکانى داعش لەناوچە کێشەلەسەرەکانى دەرەوەى هەرێم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەى کاروبارى پێشمەرگە لە پەرلەمانى کورستان لە كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆیدا‌ باسى لەبارودۆخی ھەنووکەیی خانەقین و مەترسیی ھێرشەکانی داعش بۆ سه‌ر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد و لیژنەكه‌ راو سەرنجی خۆی لەسەر ئه‌و پرسه‌ خستەڕوو.

هەروەها بریاریش درا بەپێکێھنانی لیژنەیێکی مەیدانیی ھاوبەش لەگەڵ لیژنەى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی ناوچە کوردستانییەکان و بارودۆخیان لەڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشەکانی داعش.

لیژنەکە بڕیاریشی داوە بەمەبه‌ستی ھەماھەنگی و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، ئامادەکاربکەن بۆ سەردانی کردنی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178767

Your Comment

You are replying to: .
captcha