بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی: "‏کوردستانیان لە هەموومان تووڕەن، ناڕەزایەتیەکانیان سنوور ناناسێت، ئەوان لە دهۆک بن یان هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە، هەڵگری خەمێکی هاوبەشن، بە ئاسانی یەکتر ئەدۆزنەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لێگەڕێن با ئازادانە گوزارشت لە خۆیان بکەن، ئەرکی دەسەڵاتی سیاسیە گوێڕادێریان بێت و وەڵامی ئەرێنی بۆ داواکانیان هەبێت.
ئەو وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە دوێنێ شەممە خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان و مووچەخۆرانی لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت ژمارەیێک لە چالاکوانان، بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە و رۆژنامەنووسان دەستگیرکران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment