فەرماندەیی یەبەشە: شەنگال لە هەولێر و دهۆک ئارامترە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەیی یەبەشە رایگه‌یاند شەنگال لە هەموو کاتێک زیاتر ئارامە و هێزی سەرەکی پاراستنی شەنگالیش یەبەشە و یەژەشەیە.

کوردپرێس: فەرماندەیی یەبەشە وه‌ڵامی قسەکانی فازڵ میرانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایه‌وه‌، کە ڕایگەیاندبوو شەنگال ئارام نییە و یەبەشە هێزێکی دەرەکیە و ئێزدی نین، و وتی: "یەبەشە فازڵ میرانی وەک یەکێک لە بەرپرسەکانی کۆمەڵکوژی 3ی ئابی 20114 لە شەنگال بە دەستی داعش پێناسە کرد و وەبیریهێنایەوە کە بەهۆی کشانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بە هەزاران شەنگالی کۆمەڵکوژ کران، بە سەدان هەزار کەس ئاوارە بوون، ئازار و ئاوارەیی، برسیبوونیان بەسەردا سەپێنرا".

فەرماندەیی یەبەشە ئاماژەی بەوەش کرد: هەمان سیاسەت، زۆردەستی و سەختی لە ئیستادا لەسەر شەنگالیەکانی ناو کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دەسەپێنرێت و ژیانیان وەک زیندانی لێهاتووە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش کرا: "بە پرۆپاگاندە و سیاسەتی خۆیان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ژیان لە کەمپەکان زۆر ئارام و ئاسانە، بەڵام ژیان لە شەنگال نائارام و سەختە."

فه‌رمانده‌كه‌ی یەبەشە ڕاشیگەیاندووه‌: "پێویستە هەموو کەسێک بزانێت، شەنگال لە هەولێر و دهۆک ئارامترە و وتی، "لە بەرلە فەرمانی 2014 ئارامترە، ئەوەش بە واتای ئیرەیی ئەوان دێت. ئەم زمان و سیاسەتە موڵکی دەوڵەتی تورکە، بەم شێوەیە قسە دەکەن و دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر گەلەکەمان. لەبەرئەوەی نە گەلەکەمان و نە ئەو گرووپانەی کە سەر بە ئەوانن متمانەیان بەوان نەماوە".

فەرماندەیی یەبەشە وەبیری هێنایەوە، شەنگال شەنگالی پێشوو نییە، خەڵکەکەشی، وەک جاران نین و ڕایگەیاند: "گەلەکەمان بە ئیرادەی خۆی لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا خۆی بەڕێوەدەبات، یەبەشە/ یەژەشە لە چوارچێوەی سیستمی دیموکراتیدا نەتەوەبوونی هەرێمی دەپارێزن".

یەبەشە ئاماژەی بە مافی ئێزدیان کرد لە هەرێمی شێخان و ئەوەی خستەڕوو: "پێویستە مافی گەلی ئێمە لە شەنگال بدرێت، پێویستە گەلەکەمان لە شێخانیش خۆسەر بێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆی دروست بکات و خۆی بپارێزێت."

فەرماندەیی یەبەشە هوشداریدا کە هەڵوێستی بەم شێوەیە خزمەتی گەلی کورد ناکات، دەکەوێتە خزمەتی دوژمنی کورد و ئاماژەی بەوەدا،"ئێمە دەڵێین ئەم شێوازە، نەتەوەی کورد دەخاتە مەترسیەوە. لەبەرئەوەش کەسانی وەک فازڵ میرانی و پارتەکەی با دەست لەم هەڵوێستە خراپە هەڵگرن و کێشەکانیان بە شێوازی دیموکراتی و ئاشتیانە و بە دانوستان چارەسەر بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178746

Your Comment

You are replying to: .
captcha