کوردپرێس:
حسێن محەمەد عەلی ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە لێدوانەگکانی نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ لە کاروباری سووریا کردووە و لەو بارەیەوە وتوویەتی: ڕووسیا و ئەمریکا لە 2015وە گەیشتونەتە ڕێککەوتنێک لەبارەی سووریاوە و ئەو ڕێککەوتنەش لە سنووردانانەکانیان لە نێوان ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوراتدا بە ئاشکرا دەبینرێت. ئەمریکا لە 1990ەوە پلانی دوورمەودای لەبارەی ناوچەکەوە داڕشتووە و پڕۆژەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەی جێبەجێ دەکرد. هەر لە چوارچێوەی ئەم پڕۆژەیەدا زۆر جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە ڕوویان داوە. کۆمەڵڵێک شت لە ناوچەکە هەن کە لە ڕوانگەی ئەمریکاوە پێویستە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت. هەر لەم بارەیەشەوە لەگەڵ چەند وڵات و لایەنێکی ناوچەکە ڕێککەوتنیان واژۆ کردووە. ئەمڕۆکەش ئەمریکا ستراتێژییێکی کاتی پەیڕەو دەکات. بەگوێرەی دوایین لێدوانەکەی جێمز جێفری ئەمریکا دانی بەوەدا ناوە کە ڕووسیا لە سووریا دمێنێتەوە و یەک مەرجی بۆ ئەو مەسەلەیە دانەوە. مەرجەکەش ئەوەیە کە ڕووسیا کۆتایی بە قەیرانی سووریا بهێنێت.
بەگوێرەی نووسراوی ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز، حوسێن عەلی لە لێدوانەکەیدا ئاشکراشی کردووە: قەیرانی سووریا بە بێ دەسەڵاتە خۆجێیییەکان هەرگیز چارەسەر نابێت. پێشتریش بینراوە کە دانوستانەکانی ئایندەی سووریا بە بەشداریی لایەنە زلهێزەکان و بەبێ بەشداری کردن بە لایەنە خۆجێیی و ناوخۆیییەکان شکستیان هێناوە.
Your Comment