تەندروستیی هەرێم: تووشبوویێكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی دەستنیشان كرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كرا.

کوردپرێس:

شەوی چوارشەمە 14ی ئاداری 2020 وەزارەتی تەندروستیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشان كرا.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە: تووشبووەكە پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانییە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

یەك تووشبووی نوێ بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكرا، پیاوێكی تەمەن 50 ساڵ بە هۆی دەركەوتنی نیشانەكانی كۆڕۆنا پشكنینی تاقیگەیی بۆ ئەنجامدراوە و پۆزەتیڤ دەرچوو، دانیشتووی ناو شاری سلێمانیە.

وەزارەتی تەندروستی

13 ئایار ٢٠٢٠

News Code 178720

Your Comment

You are replying to: .
captcha