ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان ڕێژەیێکی پێوانەیی تۆمار دەکات

بەشی کرماشان- بەڕێوبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ڕۆژی سێشەمە 23ی گوڵانی 1399، دوو هەزار و 250 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 84 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 23ی گوڵانی 1399 بەرانبەر بە 3ی ئازاری 2020 ئیبراهیم شەکیبا بەڕێوەبەری ژووری کۆنتڕۆڵ‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەمڕۆ 2250 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 84 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەڕێوبەەری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتیشی: هەر لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 131 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان تۆمار کراوە و ئەوەش ژمارەیێکی پێوانەیییە و زەنگی مەترسی و هۆشداری لەو پارێزگایە لێدراوە.

ناوبراو زیادیشی کرد: سەرباری هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارتی تەندروستی و زانکۆ پزیشکییەکان هاووڵاتییان خەمساردن لە جیدی بوونی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بە پێویستی دەزانین هاووڵاتییان ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن.

ناوبراو هەر لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەکانیشەوە گوتی هاتن بۆ پارێزگای کرماشان بە هەموو شارەکانیەوە قەدەغەیە و ئیدارەی پارێزگای کرماشانیش ڕێنماییی پێویستی لەو بارەیەوە دەرکردووە و پێویستە هاووڵاتییان پێبەند بن بە ڕێنمایییەکانی پارێزگا و وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی پزیشکی.

News Code 178704

Your Comment

You are replying to: .
captcha