24 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تومار کرا/ کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتە هەزار و 897 حاڵەت

بەشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی سێشەمە 23ی گوڵانی 1399 کۆی 1897 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 24 حاڵەتی لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 23ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 24 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1897 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 135 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 405 حاڵەت

سنە 535 حاڵەت

بانە 226 حاڵەت

قوروە 158 حاڵەت

دێولان 86 حاڵەت

مەریوان 113 حاڵەت

بیجاڕ 109 حاڵەت

دیواندەرە 143 حاڵەت

کامێران 96 حاڵەت

سەوڵاوا 26 حاڵەت

News Code 178700

Your Comment

You are replying to: .
captcha