کوردپرێس:
ڕۆژی سێشەمە 23ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 24 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1897 حاڵەت.
ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 135 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.
ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:
سەقز 405 حاڵەت
سنە 535 حاڵەت
بانە 226 حاڵەت
قوروە 158 حاڵەت
دێولان 86 حاڵەت
مەریوان 113 حاڵەت
بیجاڕ 109 حاڵەت
دیواندەرە 143 حاڵەت
کامێران 96 حاڵەت
سەوڵاوا 26 حاڵەت
Your Comment