بەهۆی هێرشێکی داعش لە سەلاحەدین چوار پۆلیسی عێراقی بریندار بوون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمشەو لە پەلامارێکی چه‌کدارانی داعش بۆسەر هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی خۆرئاوای شارۆچکه‌ی خورماتوو، سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، چوار پۆلیس بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن عەلی، بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ خورماتوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە نزیک ناوچەی‌ سەلمان بەگی‌ سەر بە شارۆچکەی‌ خورماتوو، چەکدارانی‌ ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بە بۆمب هێرشیان کردوەتە سەر پۆلیسی‌ فیدڕاڵیی عیراق.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ خورماتوو ئاشکراشی کرد که‌ هێرشەکە لەرێگەی‌ بۆمبێکه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ لە قەراغی شەقامێک چێنراوه‌ و لەکاتی‌ تێپەڕبوونی‌ ئۆتومبیلەکانی‌ پۆلیسی‌ فیدڕاڵی‌ لە دوورەوە تەقێنراوەتەوە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، تەقینەوەکە بووەتە هۆی‌ برینداربوونی‌ چوار پۆلیس و تێکشکاندنی‌ دوو ئۆتۆمبیلی‌ زرێپۆشی‌ پۆلیسی‌ فیدراڵی‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 178664

Your Comment

You are replying to: .
captcha