بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە لە نزیک ناوچەی سەلمان بەگی سەر بە شارۆچکەی خورماتوو، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعش بە بۆمب هێرشیان کردوەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق.
بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو ئاشکراشی کرد که هێرشەکە لەرێگەی بۆمبێکهوه ئهنجام دراوه که لە قەراغی شەقامێک چێنراوه و لەکاتی تێپەڕبوونی ئۆتومبیلەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە دوورەوە تەقێنراوەتەوە.
ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی چوار پۆلیس و تێکشکاندنی دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی پۆلیسی فیدراڵی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment