نێچیرڤان بارزانی: ئاماده‌ى پێشوازی کردنین له‌ بریندارانى رووداوه‌که‌ى نەخۆشخانەی به‌غدا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌یى نه‌خۆشخانه‌کانى هه‌رێمى پیشاندا بۆ پێشوازی کردن له‌ بریندارانى رووداوى که‌وتنه‌وه‌ى ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیب له‌ شارى به‌غدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێکدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌: رووداوی به‌ئازار و دڵته‌زێنی ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌لخه‌تیبی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشه‌کانی کۆرۆنا له‌ به‌غدا که‌ تیایدا ده‌یان که‌س گیانیان له‌ ده‌ست دا و بریندار بوون هه‌موومانی هه‌ژاند.

ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: هه‌رێم به‌ هه‌موو شێوه‌یێک ئاماده‌ی هه‌موو هاوکارییێکی پێویسته‌ و نه‌خۆشخانه‌کانی به‌ ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ پێشوازی کردن له‌ بریندارانی روداوه‌که‌ و پێشکه‌ش کردنی هه‌موو چاودێرییێکی پزیشکی پێویست.

سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌خت له‌وه‌ش ده‌کاته‌وه‌، ده‌بێت لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان هۆکاره‌کانی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که‌ ئاشکرا بکه‌ن و لێپێچینه‌وه‌ له‌ هه‌ر که‌مته‌رخه‌مییه‌کدا بکرێت و له‌ هه‌موو شوێنێک ئه‌وپه‌ڕی رێکاره‌کانی سه‌لامه‌تی بگیرێنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ رووداوێکى دڵته‌زێنى له‌و شێوه‌یه‌ له‌ هیچ شوێنێکی وڵات دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1762

Your Comment

You are replying to: .
captcha