بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، مستەفا کازمی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ کۆبونەوەیێکی بەپەلەی لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیر و سەرکردە ئەمنییەکان و بەرپرسانی بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەنجام داوە، بۆ باس کردن لەو رووداوە پڕ ئازارەی شەوی رابردو لە نەخۆشخانەی ئیبن "خهتیب".
ئاماژە بەوەش کراوە، بڕیاردراوە هەموو ئەوانە لە رووداوەکەدا مردوون وەک شەهید هەژمار بکرێن و هەموو هەوڵەکانیش لە ناوخۆی عێراق و دەرەوەی عێراق دەخرێتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکانی رووداوەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە: "ڕاشکاوانە دەیڵێم، ڕووداوەکە پێشێل کردنی ئاسایشی نیشتمانیی عیراقە بە هەموو مانایەک، نابێت ڕێگە ئەو جۆرە ڕووداوانە بەبێ سزا تێپەڕن".
کازمی فەرمانی کردووە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکان لەبارەی کەوتنەوەی ئاگرەکە لە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و بەڕێوەبەری ئاسایش و چاودێری نەخۆشخانەکە بکرێت، چوونکە کەمتەرخەمی لەو رووداوێکی لەو جۆرەدا تەنها هەڵەیەک نییە، بەڵکوو تاوانێکە کە دەبێت هەموو کەمتەرخەکان لە ئەستۆی بگرن.
هاوکات فەرمانی کردوە، تیمێکی ئەمنی لەهەموو وەزارەتە پەیوەندیدارەکان پێکبهێنرێت بۆ دڵنیابوون لەپشکنینی ڕێوشوێنە سەلامەتییەکان لەهەموو نەخۆشخانە، هۆتێل و شوێنە گشتییەکان لەماوەی یەک هەفتەدا و لەتەواوی عێراقدا.
کازمی هەروەها فەرمانی کرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی نەخۆشخانەکە لە ماوەی 24 کاتژمێردا رابگەیەنرێت و ئەوانەی کەمتەرخەمن دیاری بکرێن و بۆ رای گشتی رابگەیەنرێت.
شایانی باسە درەنگانێکی شەوی رابردوو ئاگرێک له نهخۆشخانهی "ئیبن خەتیب" لهناوچهی پردی دیاله له باشووری رۆژههڵاتی بهغدا کهوتهوه، بهوهۆیهوه ژمارەک کوژراو و برنیداری لێکەوتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment