بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفیزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە سه‌رچاوه‌یێکى سه‌ربازى ئاگادار لە دۆخەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت ڕایگەیاند: دوێنى کاژێر 6:00ـی ئێواره تۆپخانه‌کانى تورکیا ده‌ستیان به تۆپباران کردنى زنارى کێسته و گونده‌کانى نزیک ئه‌و شوێنه ستراتیژییه کردووە، تاوه‌کوو کاژێر 9:00 دواتر به شه‌ش فڕۆکەى هێلیکۆپته‌ر و چوار فڕۆکه‌ى دیکه ئێف-16 ئه‌و سێ ناوچه‌ی تۆپباران و بۆردوومان کردووە، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى په‌که‌کەش به‌رگرى هه‌بووه، بەڵام نه‌یانتوانیوە ئۆپه‌راسیۆنه‌کە راگرن.
هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکان میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە- بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24ی نیسانی 2021 سوپای تورکیا لە بەرزایی مام رەشۆ لە ناوچەی ئاڤاشین لە سنووری کارگێڕی پارێزگای دهۆک بە هێلیکۆپتەری جۆری سیکۆرسکی سەربازی دابەزاندووە، ئەمەش دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو لە رێگەی هێلیکۆپتەری جۆری کۆبرا ئەو ناوچەیەی بەچڕی بۆردوومان کردووە. لە کاتی دابەزاندنی سەربازەکاندا شەڕ و پێکدادان روویداوە و بۆردوومانی تورکیا و شەڕ و پێکدادانەکان لەو ناوچەیە بەردەوامن.
هەر بەپێی ئەو سه‌رچاوه، ئەو شوێنانەی هێزه‌کانى تورکیای لێ جێگیرکران بریتین لە زنارى کێسته، پشتی گوندى هرورێ و پشتی دشیشى. هەروەها لەبارەی گرنگیی شوێنی زناری کێستە دەڵێت، "شوێنێکى سه‌ربازیی ستراتیژییه، 2300 مەتر له سه‌ر ئاستى ده‌ریا به‌رزه، لە نزیک 50 گوندى ناوچه‌کانى کانى ماسێ و ناوچه‌کانى دیکەیە.
لەبارەی هۆکارى هاتنى سوپاى تورکیا بۆ زنارى کێسته سەرچاوە سەربازییەکە ئاشکرای کرد، "له ئۆپه‌راسیۆنى حوزه‌یرانى 2020 که تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى حه‌فتانین ده‌ستپێکرد به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دەن زنارى کێسته‌ش داگیر بکه‌ن، به‌رده‌وام بۆردوومانیان ده‌کرد، تاوەکوو به‌ره‌به‌یانى یه‌مڕۆ توانییان هێزه‌کانى خۆیان جێگیر بکه‌ن".
تاریق عیسمه‌ت، موختارى گوندى نزدوورێ نزیک له زنارى کێسته به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاندووە "به‌هۆى ئەو ئۆپەراسیۆنەوە ئاگر له چه‌ند ناوچه‌یێکى کانى ماسێ که‌وتووەتەوە و ترس و دڵەڕاوکێ بۆ خه‌ڵکى ناوچه‌که دروست کردووه".
له کۆتایى هه‌شتاکانی سەدەی رابردوو تاوه‌کو ئۆپه‌راسیۆنى ساڵى رابردوو تورکیا هێزه‌کانى خۆی بە هێلیکۆپتەر له 9 شوێنی قه‌زاى ئامێدى جێگر کرابوون، له ئۆپه‌راسیۆنى "چنگى پڵنگ" توانییان 24 خاڵى دیکه له سنوورى زاخۆ و حه‌فتانین جێگیر بکه‌ن، له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌شدا سێ شوێنى دیکه‌ى نوێ جێگیر بکه‌ن، که ئێستا هێزه‌کانى له 36 شوێن جێگی کراون و شه‌ش سه‌ربازگه‌ى دیکه له ناوچه‌کانى ئامێدى، زاخۆ و باشیک هه‌ن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment