کوردپرێس:
میدیا کوردییەکانی هەرێمی کوردستان لەوان ناس نیوز، ڕایانگەیاند شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی گەورەی لەدژی پەکەکە لەناو هەرێمی کوردستان دەست پێکرد بە هێزی ئاسمانی و زەمینی و هێشتا شەڕ بەردەوامە، پەکەکەش دەڵێت "بە توندی" بەرپەچیان داوەتەوە.
درەنگانی شەوی ڕابردوو سوپای تورکیا بە هێلیکۆپتەری کۆبرا بە شێوەیێکی چڕ دەڤەری مام ڕەشۆیان لە هەرێمی ئاڤاشین لە بادینان بۆردوومان کردووە، دواتر لە ڕێگەی هێلیکۆپتەری سکۆرسکییەوە لەسەر گردی مام ڕەشۆ لە ئاسمانەوە سەربازیان دابەزاند.
میدیا کوردییەکان باس لەوەش دەکەن، "گەریلاکانی هەپەگە بە توندی بەرپرچی ئەو هێرشەیان دایەوە و شەڕی قورس هاتە ئاراوە."
هەروەها کاتژمێر حەوتی ئێوارەى دوێنێ، سوپای تورکیا بە فڕۆکە و هێلیکۆپتەری جەنگی و تۆپخانەی دوورهاوێژ بۆردومان و تۆپبارانی قەندیلی کردووە.
Your Comment