بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تاڤگە ئەحمەد لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی مەعلوومەدا وتیشی: شاندی سعوودیا لە دیداری ئەم دواییەدا لەگەڵ پارتی و یەکێتی لەبارەی داخڵ بوونی ئەو دوو حیزبە بە هاوپەیمانێتییەکانی بەغدا بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئیمتیازی سیاسی و پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق گفتوگۆیان کردووە.
ناوبراو دەڵێت واشنتن و ڕیاز گوشاریان خستۆتە سەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری کردنیان لە پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق و لە کۆبوونەی ئەم دواییەدا نەخشە ڕێگای تەڤڵ بوونی ئەو دوو حیزبە بە هاوپەیمانێتییەکانی بەغدا داڕێژراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment