ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور داوای بەدواداچوون بۆ کەیسی کوشتنی ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی جیهان- ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور داوا دەکات جارێکی دیکە بەدواداچوون بۆ کەیسی کوشتنی ڕۆژنامەوانان لە هەرێمی کوردستان بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە بەیاننامەیێکدا، داوا لە بەرپرسانی دادی هەرێمی کوردستان دەکات جارێکی تر دۆسیەی کوشتنی سێ ڕۆژنامەوانی ئەو هەرێمە بخاتەوە گەڕ و بەدواداچوون بۆ بکوژەکان بکات.

ڕێکخراوەکە ئاماژە بە کوشتنی سێ ڕۆژنامەوان بە ناوەکانی سەردەشت عوسمان، ئامانج بابانی و هاوسەرەکەی دەکات و دەنووسێت حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵۆگەڕی کوژرانی ئەم ڕۆزنامەوانانەدا یەکتر تۆمەتبار دەکەن بە تێوەگلان لە کوشتنی ڕۆژنامەوانەکاندا.

سابرینا بنەوی، سەرۆکی بەشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ڕێکخراوی هەواڵنێرانی بێ سنوور لە بەیاننامەکەدا دەڵێت: دەبێت ئەو تۆمەتانەی کە دوو حزبی دەسەڵاتداری یەکێتی و پارتی دەیخەنە پاڵی یەکتر بەجیددی بگیردرێن و بەرپرسانی دەزگای دادی هەرێمی کوردستان لەمبارەوە دووبارە لێکۆڵینەوە بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168662

Your Comment

You are replying to: .
captcha