ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە هەزار و 768 حاڵەت

بەشی کوردستان- وتەبێژی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند تا ڕۆژی هەینی 19ی گوڵانی 1399 کۆی 1768 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان تۆمار کراوە کە 502 حاڵەتی لە شاری سنە تۆمار کراوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 16ی14ی گوڵانی 1399 دوکتور فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دوایین ئامارەکانی کۆرۆنا لە کوردستان کرد و ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 52 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 1768 حاڵەت.

ڕەزاعی زیادیشی کرد تا ئەم کاتە 158 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا لە پارێزگای کوردستان تۆمار کراوە.

ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا بە گوێرەی ڕیزبەندیی شارەکانی پارێزگای کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمار کراوە:

سەقز 385 حاڵەت

سنە 502 حاڵەت

بانە 213 حاڵەت

قوروە 137 حاڵەت

دێولان 85 حاڵەت

مەریوان 107 حاڵەت

بیجاڕ 104 حاڵەت

دیواندەرە 124 حاڵەت

کامێران 87 حاڵەت

سەوڵاوا 24 حاڵەت

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168656

Your Comment

You are replying to: .
captcha