نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پشتگیریی حکوومه‌تی نوێی عێراق ده‌کات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان پێشوازی کرد له‌ متمانه‌دان به‌ حکوومه‌ته‌که‌ی مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێنین پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌، پێشوازی له‌ متمانه‌دان به‌ مسته‌فا کازمی و زۆرینه‌ی کابینه‌که‌ی ده‌که‌ن، هانی لایه‌نه‌ عێراقیه‌کان ده‌دات به‌ زوورترین کات کابینه‌که‌ ته‌واو بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی حکوومه‌تی نوێ به‌خێرایی ده‌ست بکات به‌ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یران و ته‌حه‌دا ئه‌منی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریه‌کان.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، حکوومه‌ت رووبه‌ڕووی شه‌ڕێکی قورس ده‌بێته‌وه‌ و کات نییه‌ تا به‌فیڕۆ بدرێت و پشتگیری رێکخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کانیشی بۆ حکوومه‌تی عێراق پیشان دا‌وه‌ تا به‌ره‌نگاری ته‌حه‌داکان ببێته‌وه‌.

لای خۆشیه‌وه‌ برێت مه‌کگۆرک نێرده‌ی پێشوی ئه‌مریکا له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌ ئه‌کاونتی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌ "هیواخوازم مسته‌فا کازمی سه‌رکه‌وتوو بێت له‌ رۆڵه‌ نوێکه‌ی وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، ئه‌و که‌سێکی به‌توانایه‌ و پێویسته‌ هه‌موومان هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ بخوازین".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168640

Your Comment

You are replying to: .
captcha