کوردپرێس:
مانگی نۆڤەمبێری 2019 کۆمپانیای DNOی نەرویجی ڕایگەیاند تاقی کردنەوەکانی ئەو کۆمانیایە بۆ دۆزینەوەی نەوت و گاز لە کێڵگەی نەوتی باشیک سەرکەوتوو بووە و ئەمڕۆش لە بەیاننامەیێکدا باسی ئەوەی کردووە کە تاقی کردنەوەی بیری ژمارە 2ی ئەو کێڵگەیە تەواو کراوە و دەتوانن ڕۆژانە 3500 بەرمیل نەوتی خاو و نزیکەی 15 ملوێن فووتی سێجا گازی ترش لەو کێڵگەیە بەرهەم بهێنن.
کۆمپانیاکە ئەوەشی زیاد کردووە کە لە مەودای 15 کیلۆمەتریی بیری ژمارە 2ی کێڵگەی باشیکدا خەریکی کەندنی بیرێکی دیکەن.
کۆمپانیای نەرویجیی DNO گرێبەستی هاوبەشی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە بۆ بەرهەمهێنانی نەوتی و لە چەند کێڵگەیێکی دیکەی هەرێمی کوردستانیشدا کار دەکات. ئەو کۆمپانیایە مانگی مارچی 2020 ڕایگەیاند بەڕێژەیێکی زۆر پاشەکەوتی نەوتی خاوی سووک و گازی ترش لە کێڵگەی نەوتی باشیکدا هەیە.
پاش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، ژمارەیێک لە کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان، کارەکانی خۆیانیان لە هەرێمی کوردستان سنووردار کردووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment