نوێنەرێکی پەرلەمانی کوردستان: حکوومەت پارەی پێویستی بۆ دابەشکردنی مووچە هەیە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، له‌م رۆژانه‌دا زیاتر له‌ 800 ملیار دینار چۆته‌ بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم و پاره‌كه‌ی لوبنانیش گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ پرسیار له‌ هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ ده‌كات.

کوردپرێس:

سۆران عومه‌ر، كه‌ ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك، ره‌خنه‌ له‌ دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌گرێت، ده‌ڵێت "تا مانگ نه‌كه‌ن به‌ 60 رۆژ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ ناكه‌ن، مووچه‌كه‌ش به‌ 30 رۆژ دابه‌ش ده‌كه‌ن، به‌م پێیه‌ مانگ ده‌ڕوات بۆ 90 رۆژ".

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ ئاشكراشی كردووه‌ "به‌پێی زانیارییه‌كان، پاره‌كه‌ی لوبنانیان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌! له‌م رۆژانه‌شدا پاره‌یێكی زۆر چووه‌ته‌ بانكی ناوه‌ندیی هه‌رێم له‌ هه‌ولێر، بڕه‌كه‌شی زیاتره لە‌ 800 ملیار دینار!"، بۆیه‌ ده‌پرسێت "پاره‌ هه‌یه‌ بۆ دابه‌شی ناكه‌ن؟".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 168590

Your Comment

You are replying to: .
captcha