کوردپرێس: هۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی "کوتلە شیعەکان لەگەڵ سەرۆک وەزیران راسپێردراودا ناکۆکییان هەیە لەسەر پشکە وەزارییەکانیان و ئەوان دەیانەوێت لۆمەی شکستهێنان بە پەسەندکردنی کابینەکە بخەنە ئەستۆی کورد، لە کاتێکدا کورد هەر لە یەکەم رۆژەوە پشتیوانی کازمییان کرد و بۆ سەرکەوتنیشی سازشیان کرد".
هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی داوا دەکات پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکوومەت و هۆشداریش دەدات لەو دۆخەی هاتووتەپێش و دەڵێت: "عێراق و هەرێمی کوردستان لەبەردەم دەرگای دۆزەخدان".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment