نەوت نابێتە سەرچاوەی خێر بۆ کورد

بەشی جیهان- دبورا ڕۆسۆ، توێژەری پەیمانگای ڕۆژهەڵات ناسیی زانکۆی ناپێلی ئیتاڵیا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: نەوت ناتوانێت ببێتە سەرچاوەی خێر بۆ کوردەکان، بۆیەش ناتوانین بڵێین کونترۆڵی کێڵگە نەوتییەکان لەلایەن کوردی سووریاوە دەبێتە هۆی ڕزگاربوونیان.

کوردپرێس: خاتوو دبوار ڕۆسۆ توێژەری پەیمانگای ڕۆژهەڵات ناسیی زانکۆی ناپێل لە ئیتاڵیا کە چەند توێژینەوەی لەبارەی سووریا و کوردەکانەوە ئەنجام داوە، لەبارەی ئەو ئیدیعایەی تورکیا کە باس لە پەیوەندیی تۆکمەی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە باکووری سووریا دەکات بە کوردپرێسی وت: "بە سەختی دەتوانین پەیوەندییێکی ڕاستەوخۆ لەنێوان پەکەکە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەردا ببینین، من زیاتر لەمبارەوە ناتوانم شتێک بڵێم".

دبوار ڕۆسۆ لەبارەی دۆخی ئێستای ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردانی سووریا پاش گۆڕانکارییەکانی یەک ساڵی ڕابردوو بەتایبەت هێرشی تورکیا لە ئاکتەوبری 2019 و ڕێککەوتنەکانی ئەنقەرە لەگەڵ ڕووسیا و ئەمەریکا و ناچار بوونی کوردەکان بە پاشەکشێ کردن لەسەر سنوورەکانی تورکیا دەڵێت: بە چەند هۆکارەوە کوردەکانی سووریا لە مەترسیدان. یەک لەو مەترسیانە کە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا دەخاتە مەترسییەوە ئەمەیە کە چیدی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاوڕێکی ئەوتۆ لە پرسی ڕووبەڕووبوونەوەکان لە سووریا ناداتەوە. لە ئەنجامدا هەندێک لە وڵاتان وەکوو ئەمریکا کە چالاکیی سیاسییان لەو ناوچەیەدا هەیە مومکینە چیدی بابەتی کوردی سووریایان بەلاوە گرینگ نەبێت و خۆیان دوور بخەنەوە. جگەلەوەش پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا-یش پرسەکە ئاڵۆزتر دەکات و کاریگەریی لەسەر ئاوڕدانەوە لەپرسی کوردەکان دادەنێت. بەڵام ئەو مەترسییە سەرەکییە کە هەڕەشە لە کوردی سووریا یان ڕۆژئاوا دەکات، هەڕەشە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانە و ئەم بابەتەش بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی تورکیا ناخاتە ژێر گوشاروە گرنگایەتیێکی زیاتری هەیە.

شرۆڤەکاری بابەتی کوردانی سووریا لە ئیتاڵیا لەبارەی چارەسەری کێشەی کەمینەکان لە سووریا، لەوان کوردی ئەو وڵاتە ڕێگای ئاشتی کردنەوە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی پێشنیار دەکات و دەڵێت: هەموو کەمینەکان کە بەشدارن لە ئیدارەدانی بەڕێوەبەریی خۆسەردا لە ڕابردوودا مەیلی خۆیان بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ حکوومەتی سووریا خستۆتە ڕوو، بۆیە من دەڵێم ئەم ڕێگایە ئێستاش ستراتێژیێکی تایبەتە بۆ داهاتووی کەمینەکان.

دبوارا ڕۆسۆ ئاماژە بەم بابەتەش دەدات کە ئەمریکا ئێستا تەنها لە کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریا ماوەتەوە و هۆشداری دەدات کە نابێت چاوەڕوان بکرێت کێڵگە نەوتییەکان ببنە سەرچاوەی خێر بۆ کوردەکانی سووریا و دەربازیان بکات. ناوبراو زیاتر دەڵێت: دروستە کە هەمیشە نەوت سەرچاوەی خێر و شەڕ بۆ زۆرینەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت کوردەکان بووە. ئەم بابەتە لە داهاتوودا گۆڕانکاری بەخۆوە نابینێت و نابێت چاوەڕوان بکرێت کە نەوتێک کە ئەوان لەسەری دانیشتوون هەمیشە سەرچاوەی خێر بێت.

ناوبراو جەخت دەکاتەوە: "بۆ کورد نەوت خێری نەبووە و نابێت چاوەڕوان بین کە لە داهاتووشدا ببێتە هۆی ڕزگارییان".

دبوارا ڕۆسۆ کوردەکانی سووریا دەکاتە بەردەنگ و دەڵێت: بە چاوی خۆتا بینیتان کە نەتەوەیەکگرتووەکان لەپرسی داخستنی ئاوی خواردنەوە لەلایەن تورکیاوە لەسەر ناوچە کوردنشینەکانی باکووری سووریا هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرت لە حاڵێکدا چاوەڕوان دەکرا ئەو کێشە چارەسەر بکات. بە ئاوڕدانەوە لە پرسی کۆرۆنایش کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای کوردی سووریاوە ناڕوات. ئەم بابەتەش نیشان دەدات کە کوردانی سووریا دەبێت بەدوای هاوپەیمانی دیکەدا بگەڕن کە سنووری هاوبەشیان لەگەڵی هەیە.

شرۆڤەکارەکەی بابەتی سووریا لە کۆتاییدا هۆشداری دەدات ئەگەر لەپرسی کۆرۆنادا یارمەتیی کوردانی سووریا نەدرێت مومکینە ئەم ناوچەیە تووشی گشتگیرییێکی مەترسیدار ببێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168559

Your Comment

You are replying to: .
captcha