شاندی باڵای حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان گە‌ڕایەوە ھە‌ولێر

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش ئە‌نجام دانی زنجیرە‌یێک كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی ڕۆژی ھە‌ینی شاندی باڵای حكوومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕایە‌وە‌ هەولێر.

کوردپرێس: لەمبارەیەوە ماڵپەڕی فەرمیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە سەرباری ئەوەی كۆبوونە‌وە‌كان لە‌ کاتێکی ئاڵۆزی پڕ کێشەدا بەڕێوەچوون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون.

بڕیاریش دراوە ھە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبوونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌كردنی پێشنیارە‌كان بە ‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێم و حكوومەتی ناوەندی، بە ‌تایبە‌تی لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168558

Your Comment

You are replying to: .
captcha