کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی بێرتێلسمانی ئه‌ڵمانی BTI بۆ توێژینه‌وه، له کۆی 137 وڵات، تورکیا له ریزبه‌ندی 77همین وڵاتی جیهانه و له ریزبه‌ندی وڵاته دیموکراسییه‌کانی جیهان دوور خرایه‌وه.
ئه‌و پاشه‌کشێیه خێرایه‌ی تورکیا له رووی دیموکراسییه‌وه بۆ هه‌مواری ده‌ستووری تورکیا له ساڵی 2017 و ده‌ستپێکردنی قۆناخی نوێی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تیی تورکیا دەگەڕێتەوە، کاتێک له ساڵی 2018 بە دەنگی 51.3%ی بەشداربووانی راپرسییێک، سیستەمی حوکمڕانی ئەو وڵاتە لە په‌رله‌مانییه‌وه بۆ سه‌رۆکایه‌تی گۆڕدرا.
له توێژینه‌وه‌که‌دا هاتووه، تورکیا به‌هۆی جێبه‌جێ کردنی ئۆتۆکراسی ره‌ها، ته‌واوی جومگه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی له‌ژێر ده‌ستی تاکه که‌سێک کۆکردووه‌ته‌وه و په‌رله‌مانی ئیفلیج کردووه، ته‌نگی به ئۆپۆزیسیۆن هه‌ڵچنیووه و ده‌ستیکردووه به داپڵۆسینی کۆمه‌ڵگه و دیکتاتۆرییەتیش بووەتە دیفاکتۆ.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دوو ساڵ جارێک دەکرێت و پۆلینی وڵاتان ده‌کرێت له‌باره‌ی موماره‌سه‌ی دیموکراسییه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌کی و دامه‌زراوه‌ییه‌کانه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی 2010 تورکیا له ریزبه‌ندی وڵاتانی دیموکراسیدا لە پلەی 54ه‌میندا بوو. له ساڵی 2012دا بۆ پلەی 57، له 2014دا بۆ پلەی 63، له 2016دا بۆ پلەی 70 و له 2018دا بۆ پلەی 73 و له 2020یشدا بۆ پلەی 77 دابه‌زی.
لەتۆڕی میدیایی ڕووداو وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment