بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە کەناڵی فەرمی عێراقیەی راگەیانددوە: "ئەو شاندە حکوومیەی بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و ئەندامیەتی وەزیری دارایی و ناخۆ و سەردانی بەغدایان کردووە، دۆسیەکانی ئابووری، دارایی و ناوچە کێشە لەسەرەکان لەگەڵ شاندی حکوومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن".
ناوبراو ئەوەشی خستوەتە ڕوو، "هەروەها پرسی دابەزینی بەهای نەوت و ئەو ئاستەنگیانەی رووبەرووی ئابووری عێراق بوونەتەوە لەگەڵ پرسی هاوبەشی کردنی هەرێم لە کەم کردنەوەی ئاستی هەناردەی نەوت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، حکوومەتی هەرێمیش ئامادەیی خۆی بۆ رادەست کردنی نەوت دەربڕیوە بە گوێرەی رێککەوتنێک کە گەرەنتی دابین کردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بکات".
دوێنێ سێشەممە شاندێکی حکوومەتی هەرێم بە ئامانجی چارەسەرکردنی ناردنی مووچەی فەرمانبەران و ئەو دۆسیانەی کە رەهەندی وزە و ئابورییان هەیە سەردانی بەغدای کردووە و بڕیارە ئەمشەو و سبەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق بەردەوام بن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment