کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوو خۆكوژ خۆیان گه‌یاندووه‌ته نزیك ده‌رگه‌ی باره‌گای هه‌واڵگریی عێراق له گه‌ڕه‌كی قادسیه‌ی 2 له كه‌ركووك و له‌وێش خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
تەلەڤزیۆنی كوردستان 24 ڕوونیشی کردەوە، ئه‌و دوو خۆكوژه له كۆڵانه‌كانه‌وه خۆیان گه‌یاندووه‌ته باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ئێستاش هێزه ئه‌منییه‌كان و تیمه‌كانی فریاگوزاری گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، سه‌ره‌تا خۆكوژی یه‌كه‌م خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه كه‌سێك بریندار بووه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته شوێنه‌كه، خۆكوژی دووه‌میش خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه و 4 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.
كارمه‌ندانی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری، ته‌قه‌یان له خۆكوژه‌كان كردووه و ناچاریان كردوون به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست خۆیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment