بۆ چارەسەریی کێشەکانی بەغدا و هەولێر داوادەکەین پەرلەمانی عێراق یاسای نەوت و غاز دەربکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی بنەبڕی کێشەکانی نێوانی هەرێم و عێراق پێشنیاز دەکەین پەرلەمانی عێراق یاسای نەوت و غاز دەربکات، کە ساڵی 2007 هەرێمی کوردستان و عێراق لەسەر رەشنوسەکەی رێککەوتوون".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل، وته‌بێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا له‌سه‌ر چه‌ند پرسێک تایبه‌ت به‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و حکوومه‌تی ئیتیحادی و گه‌یشتینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوانمان هه‌بێت، به‌ تایبه‌ت لیژنه‌ی دانوستانکار و فراکسیۆنه ‌کوردستانیه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌ یه‌ک هه‌ڵویست و یه‌ک په‌یام کێشه‌ و گرفته‌کانی له‌ نێوان هه‌رێمی کوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بکه‌ین".

جووتیار عادل ئاماژەی بەوەش کرد، ناکرێت قووتی خه‌ڵک و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ببێت به‌ کارتی فشاری سیاسی ده‌کرێت ئه‌و بابه‌ته‌ جیا بکرێته‌وه‌، کاتێک باس له‌ هه‌ر بابه‌تی تر بکرێت، به‌ڵام قووتی خه‌ڵک وه‌ک کارتی فشار به‌کاربهێنرێت.

وته‌ێژی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان باسی لەوەش کرد، "جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌ حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان وابه‌سته‌ی ئه‌و ئیلیتزامەی‌ نه‌وت و دارایەیە به‌رامبه‌ر عێراق، پێویستە حکوومه‌تیى عێراقیش پابه‌ندی شایسته‌ داراییه‌کان بێت له‌ چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنی ساڵی 2019".

جووتیار عادل روونی کردەوە، "خه‌ڵکی خۆمان دڵنیا ده‌کەینەوە له‌ رووی یاساییەوە داواکاریه‌کان یاسایین به‌پێی یاسای بوودجه‌ی 2019، داواشمان کردووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌کرێته‌ بابه‌تێکی سیاسی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 168502

Your Comment

You are replying to: .
captcha