کوردپرێس:
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەم بە "وشە"ی راگەیاند، بەداخەوە كەسانێكی نێو چەند لایەنێكی سیاسی، كە بەناوی نوێنەرایەتیی خەڵكی كوردستانەوە لە بەغدان، جارێكی تر بە هاوشێوەی چەند ساڵێك پێش ئێستە، كار بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە.
زیاتر گوتی، خەڵكی كوردستان باش دەزانێت ئەو كەسانە كێن و بە چ مەرامێك دژایەتیی خواستی خەڵكی كوردستان دەكەن، كار بۆ لاوازكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن و دەیانەوێ خەڵكی كوردستان برسی بكەن.
ئەو پەرلەمانتارە دووپاتی كردەوە كە دەبوو ئەو لایەنانە لە دزییەكانی حكوومەتی عێراق بێنە دەنگ، كە چەندین ساڵە بودجە و مووچەی بە شێوەیەكی گونجاو بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە .
لای خۆیەوە چالاك نەجم، ئەندامی تۆڕی رێكخراوەكانی گەرمیان، بۆ "وشە" دووپاتی كردەوە، ململانێی سیاسی و دژایەتیكردنی لایەنی یەكەم لە هەڵبژاردنەكانی كوردستان، كە پێكهێنەری سەرەكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، كراوەتە كارتێك بۆ دژایەتیكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تەواوی خەڵكی كوردستان باجەكەی دەدا.
پێوەست بەو بابەتەوە كارزان محەمەد، وەك چاودێرێك لە دەڤەری گەرمیان، بۆ"وشە" ئاماژەی كرد، ناپاكی تەنیا هێنانی دوژمن بۆ سەر خاكی كوردستان و پێشمەرگە نییە، بەڵكو كاركردن بۆ بڕینی مووچەی خەڵكی كوردستانیش لەلایەن هەر كوردێكەوە بێ، ناپاكییە.
کۆدی هەواڵنێر:
Your Comment