بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا ناسر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەمیانی نووسینێک دەڵێت: لە ئێستادا قەیرانێکی سەخت بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە، و حکوومەتی هەرێمیش هیچ پلانێکی بۆی نەبووە و تا ئێستاش وا نابیندرێت هیچ پلانێکی هەبێت.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: هەڵبەت زەرەر مەندی یەکەم مووچە خۆران و خەڵکی کەم دەرامەتن. حکوومەت ناتوانێ بە ٢ مانگیش نیو مووچە دابین بکات بۆیە پێویستە پلانی خێرا و بەدیل دابرێژێت، و وەلە سەرەوە دەست پێ بکات بۆ خوارەوە بۆ ئەوەی ھیچ نەبێ بتوانێ مووچە لە کاتی خۆیدا بدات.
پێشنیازەکانی ئەو پەرلەمانتارە بۆ بچووکردنەوەی حکوومەتی هەرێم:
‏‎یەکەم: حکوومەتی هەرێم پەلە بکات لە بچوک کردنەوەی حکوومەت و چەند وەزارەتێک بکات بە یەک و هەیکەلی وەزارەتەکان و سەرجەم کابینەکە بگۆڕێت.
‏‎١- ئەنجومەنی وەزیران پێکبێت لە سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکەی لەگەڵ ٧ وەزارەت.
٢- خانەنشین کردنی ئەوانەی تەمەنی یاساییان هەیە، و کەم کردنەوەیان بە گوێرەی پێویستی.
‏‎٣- وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، پەروەرە و ڕۆشنبیری بکرێت بە یەک وەزات.
‏‎٤- وەزارەتەکانی تەندروستی و کاروباری کۆمەڵایەتی بکرێن بە یەک وەزارەت.
‏‎٥- وەزارەتەکانی ئاوەدان کردنەوە و کوشتوکاڵ و شارەوانی بکرێت بە یەک وەزارەت.
‏‎٦-وەزارەتی ناوخۆ وەکوو خۆی بمێنێتەو.
‏‎٨- وەزارەتەکانی پێشمەرگە و شەهیدان بکرێن بە یەک وەزارەت.
‏‎٩- هەموو وەزارەتەکانی هەرێم بکرێن بە یەک وەزارەت.
١٠- سەرجەم دەستەکانیش لە چوارچێوەی وەزارەتەکان دابەش بکرێن و هەڵبوەشێنەوە.
‏‎دووەم:‎ پەرلەمانی کوردستان لە ١١١ پەرلەمانتارەوە بکرێت بە ٥١ پەرلەمانتار ڕێژەی بۆ دابنرێت بە پێی پارێزگا و ئیدارە سەرباخۆکان، ٦٠ ئەندان پەرلەمان خانەنشین بکرێت بە پێی یاسا.
‏‎ھەموو ڕاوێژکارەکانی پەرلەمان کەم بکرێتەوە بۆ ٥ ڕاوێژکار،ئەگەر ھەموو ئەو ڕاوێژکارانە ھەن بۆ ئێستا ھەرێمی کوردستان کەوتوەوەتە ئەم قەیرانەوە!؟
‏‎سێیەم:‎ پێشنیار دەکەم لە ھەموو وەزارەتەکان ٥٠٠٠٠ ھەزار فەرمانبەر خانەنشین بکرێن بەتایبەتی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە بە مەرجێک ٦٠٠٠٠٠ ھەزار کەمتر مووچە وەرنەگرن.
‏‎ھەروەھا کەم کردنەوەی سەرچەم ڕوێژکارەکانی حکوومەت و بەڕێوبەرە گشتیەکان لە سەرجەم وەزارەتەکان، بۆ ئەوەی مووچەخۆران لە دڵەڕاوکێی مووچە بکەون و پێویست دەکات بە کەم کردنەوەی کرێ خانوو و نرخی سووتەمەنی دابەزاندنی نرخی شتومەک، پێویستە حکوومەت پلانی خێراو باش دابنێت بۆ ئەوەی لەوە زیاتر قەیرانەکان قووڵ نەبنەوە خەلک برسی نەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment