کوردپرێس: به‌رپرسێکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان که نه‌ویست ناوى بهێندرێت بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که له دواکۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه که داهاتى نه‌وت و ناوخۆ زۆر که‌م بووه‌ته‌وه و فرشتنى نه‌وت وه‌ک تۆڵه‌که‌ى لێ هاتبوو، بۆیه" تێگه‌یشتین حکوومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕێى پاره‌که‌ى به‌غدا ده‌کات بۆ پێدانى مووچه، چوونکه داهاتى نه‌وت و ناوخۆ ئهوهندییه نییه تا مووچه‌ى پێ دابه‌ش بکرێت".
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێم، جه‌ختى له‌وه‌ش کرده‌وه که مه‌ترسى نه‌ناردنى پاره‌که‌ى به‌غدا بۆ هه‌رێمى کوردستان هه‌یه" له ئێستادا حکوومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى پێدانى مووچه‌ى له‌به‌رده‌ستدا نییه، ئه‌گه‌ر هه‌یبوایه ده‌ستى ده‌کرد به دابه‌شکردنى".
هەروەها ئه‌حمه‌د عه‌بدوره‌حمان، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتى، وتووە هه‌ر کات پاره‌که‌ى به‌غدا بگاته هه‌رێم حکوومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت و له‌ئێستادا هیچ شتێکى ئه‌وتۆ نییه به‌سه‌ر مووچه.
له دوو رۆژى رابردوودا، مه‌سروور بارزانى سه‌رۆکى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه‌ى دووپات کرده‌وه که گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ى شایسته داراییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان به‌پێى ده‌ستوور ره‌وانه بکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment