بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روانگەى سووری بۆ مافەکانى مافەکانى مرۆڤ بڵاوی کردەوە، سوپاى تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بەردەوامن لە گۆڕینى دیموگرافیای ناوچە کوردییەکان و لەچەند رۆژى رابردووداو بە سوود وەرگرتن لە ئەم بارودۆخەى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا بە سەدان ئاوارەى گواستووەتەوە بۆ ناوچە کوردییەکانى گرێ سپی وسەرێکانى.
لەو چوارچێوەیەدا لە ماوەی هەفتەی رابردوودا هەزاران کەسی لە جەرابلووسەوە بە پشتیوانیی گرووپە چەکدارەکانەوە لە روحا-دیلۆکەوە گواستووەتەوە بۆ گرێ سپی و سەرێکانی.
هەروەها لەم مانگەدا تورکیا ٦٠٠ خێزانى لە نەتەوەى عەرەب و تورکمانى لە ناوچەکانی غوتەى رۆژهەڵات، حومس و ئیدلبن گواستووەتەوە گرێ سپی.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment