گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێ لە عێراق ڕاگیراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتوویەتی بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی ئەم دواییەی عێراق، گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق پەکی کەوتووە.

کوردپرێس:

موحسین سەعدوون ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە: ئێستا هەموو قەبارە سیاسییەکان سەرقاڵن بە مەوزووعی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی عێراق هەر بەو بۆنەشەوە گفتوگۆ کردن لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق پەکی کەوتووە نەخوازەڵا کە لایەنەکان چاوەڕوانن ئەنجامی کۆتاییی ژماردنەوەی دەستیی دەگەکان ڕابگەیێندرێت.

موحسین سەعدوون زیادی کرد لەلایەن هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتییەوە دەڵێین دەرگا کراوەیە بۆ هەموو حیزب و قەبارە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی بێن و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم دوو حیزبە بکەن.

ناوبراو گوتیشی: بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکان هیچ گۆڕانکاری ناکات لە ژمارەی کورسی و دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

News Code 16844

Your Comment

You are replying to: .
captcha