کوردپرێس:
موحسین سەعدوون ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی لەو بارەیەوە بە هەواڵدەریی مەعلوومەی عێراقی وتووە: ئێستا هەموو قەبارە سیاسییەکان سەرقاڵن بە مەوزووعی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی عێراق هەر بەو بۆنەشەوە گفتوگۆ کردن لە سەر پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی عێراق پەکی کەوتووە نەخوازەڵا کە لایەنەکان چاوەڕوانن ئەنجامی کۆتاییی ژماردنەوەی دەستیی دەگەکان ڕابگەیێندرێت.
موحسین سەعدوون زیادی کرد لەلایەن هەردوو حیزبی پارتی و یەکێتییەوە دەڵێین دەرگا کراوەیە بۆ هەموو حیزب و قەبارە کوردستانییەکان بۆ ئەوەی بێن و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەم دوو حیزبە بکەن.
ناوبراو گوتیشی: بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکان هیچ گۆڕانکاری ناکات لە ژمارەی کورسی و دەنگەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
Your Comment