لە عێراق 35 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عیراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 35 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون و 34 حاڵەتی چاكبوونەوەش لە عیراقدا هەبووە، ڕەتیشی دەكاتەوە لەو ماوەیەدا هیچ حالًەتێكی گیانلەدەستدان تۆماركرابێت.

کوردپرێس:

بەپێی بەیاننامەیێک كە ڕۆژی دووشەمە 20ی ئەیپرێڵی 2020 لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە 35 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کراوە و بەوەش کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 1574 کەس.

لە بەیاننامەکەدا نووسراوە: ”ستایشی هەوڵی هەموو لایەنەكان دەكەین كە بەگژ بڵاوبوونەوەی كۆرۆنادا چوونەوە و بەو پەڕی تواناوە خزمەتگوزاریی تەندروستییان پێشكەش بە هەموو هاووڵاتیان كرد”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت:”تاقیگەكانی وەزارەتی تەندروستی لەمڕۆ دوو شەممە 35 حاڵەتی توشبوونیان لە عیراقدا تۆماركردووە، توشبووەكانیش بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون، بەغدا ڕەسافە: 12 حاڵەت، بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، نەجەف: 1 حاڵەت، بەسرە: 12 حاڵەت، زیقار: 1 حاڵەت، موسەننا: 8 حاڵەت ”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەگەڵ ئەوەی ڕەتیكردۆتەوە هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆماركرابێت، تەئكید لەسەر چاكبوونەوەی 34 حاڵەتیش دەكات لە تێكڕای ناوچەكانی عیراق.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی”كۆی گشتی ژمارەی تووشبوان گەیشتۆتە 1574 كەس و لەو نێوەندەشدا 82 كەس گیانیانلەدەستدا و 1043 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاك بوونەتەوە”.

News Code 168433

Your Comment

You are replying to: .
captcha